دواین زانیاری له‌باره‌ی بكوژانی فارس محه‌مه‌د بزانه لاهور ئه‌وانی له‌كوێ حه‌شار داوه..
پاش كوشتنی محه‌مه‌د فارس به‌رێوه‌به‌ری كارگێری له كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، تاوانباری كوشتنی فارس، هه‌ڵاتوونه بۆ پارێزگای سلێمانی و خۆیان راده‌ستی لاهور جه‌نگی كردوو له‌لایانی ئه‌وه‌وه داڵدا دراوه‌ن، پۆلیسی سلێمانیش له‌و باره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه، رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر تاوانبارانی بكوژی فارس محه‌مه‌د هاتوونه بۆ سلێمانی ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین”.
پاش ئه‌وه‌ی فارس محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری كارگێری له كۆمسیۆن، له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێك ده‌كوژرێت، ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، كه بنه‌ماڵه‌ی كوژراو دوژمنداریان هه‌بووه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌یه‌كی تر دوومانگه، خوێنیان له‌به‌ینایه، له‌سه‌ر كێشه‌ی خوێن كوژراوه، به‌ڵام دوایی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی، ویستیان دۆسیه‌كه به‌لارێدا ببه‌ن، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ٢٩/٤/٢٠١٨، بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ھەولێر، وردەکاریی ڕووداوی کوشتنی ئەو بەڕێوەبەرەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ئاشکرا کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی تەواوە و لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئاسایشی ھەولێردا چەند گرتە ڤیدیۆییەکی ساتی ڕووداوەکە و چەند کاتژمێرێک پێشووتر کە لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کرابوو، بڵاوکرانەوە و ئەوە ئاشکرا کرا کە فارس محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆن لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن بنەماڵەیەکەوە کوژراوە کە ئەوانیش یەکێتین”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، بنه‌ماڵه‌ی فارس محه‌مه‌د و بنه‌ماڵه‌ی بكوژه‌كه، هه‌ردووكیان سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، له‌كاتی كوشتنی فارس محه‌مه‌د بكوژانی فارس به جلی سه‌ربازی یه‌كێتی له پازگه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵاتوون، چوونه‌ته سلێمانی و له‌لایان دژه تیرۆری سه‌ر به‌لاهور جه‌نگی بكوژانی فارس داڵده‌دراون له‌وێشه‌وه بردراون بۆ شاری كه‌ركووك، لاهور جه‌نگی ئاماده نیه راده‌ستی دادگا بكاته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر بكوژانی فارسیان بینی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به پۆلیسی سلێمانی ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بكوژانی فارس محه‌مه‌د خۆیان راده‌ستی لاهور جه‌نگی و دژه تیرۆری یه‌كێتی كردووه وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه”تا ئێستا ھیچ زانیارییەکمان لەسەر بکوژانی فارس محەمەد نییە کە بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتبێتن، بەڵام ئەگەر ئەو بکوژانە بەرەو سلێمانی ھەڵاتبێتن، ئێمە ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی دەستگیریان بکەین، هاوکات داوای لە هاووڵاتییانی سلێمانی کرد، ئەگەر لە ھەر شوێنێک وێنەی ئەو بکوژانە، یان ھەر زانیارییەکیان لەسەریان ھەبوو، دەستبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی ھێزەکانمان ئەو تاوانبارانە دەستگیر بکەن”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، بكوژانی فارس محه‌مه‌د به جلی سه‌ربازی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر به‌و جلانه‌ش، پازگه‌كانی هه‌ولێریان بڕیوه بۆ سلێمانی، له‌وێ خۆیان راده‌ستی چوار ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش كردووه، كه هی هێزه‌كانی لاهور جه‌نگی بووه،له‌وێشه‌وه لاهور جه‌نگی بكوژانی فارسی ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك، كردووه، له‌وێ جێگیری كردوون”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” كه لاهور جه‌نگی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بكوژانی فارسی هێناوه‌ته پارێزگای كه‌ركووك له‌وێ له‌شوێنێك حه‌شاری داون، ئاماده نیه راده‌ستی دادگایی بكاته‌وه”.