گۆران بۆ یه‌كێتی ته‌نها به هه‌ڵبژاردن پۆستی پارێزگای سلێمانی ڕاده‌ست بكه‌ین
ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، ماوەی ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی کۆتایی دێت کە بڕیار بوو هەر دوو ساڵ لای حزبێکیان بیت، بەڵام بەرپرسانی گۆڕان پێداگری لەوە دەکەن کە پۆستەکە ڕادەستی یەکێتی بکەنەوە.
ئایا پۆستی پارێزگاری سلیمانی كۆتایی دێت و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و پۆسته له بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌رده‌گرێته‌وه ؟ ئایا گۆران پۆستی پارێزگاری سلێمانی راده‌ستی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه ؟یه‌كێتی كێ ده‌كاته پارێزگار؟
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ دوا رۆژی رێكه‌وتنه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا ئه‌و پۆسته له گۆران وه‌رنه‌گرینه‌وه ئه‌وا په‌یوه‌ندی به هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌یه و له رۆژی 1ی5ی2018 بزوتنه‌وه‌ی گۆران مافی نامێنێت به‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه “.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌كرێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیستی یه‌كێتی گووتی :” ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانیش نه‌كرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆران پشكی خۆی ته‌واو كردووه‌و سالێك و نۆمانگ پارێزگاری سلێمانی بووه و له یه‌كی پێنجیشهوه مافی یه‌كێتی یه كه ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه به‌رێت “.
هه‌روه‌ها سێوه حه‌مه خدر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند:” ئێمه له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا له ساڵی 2014 هێزی یه‌كه‌م بووین ، وێڕای ئه‌و هه‌موو خروقات و ته‌زویره‌ی كه یه‌كێتی له سنوری سلێمانیدا كردی ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دوای حه‌وت مانگ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكه‌وتنێكمان ئه‌نجام دا كه بریاربوو دووساڵی یه‌كه‌م پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ گۆران بێت “.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان ده‌لێت : ئێمه له‌خۆمان بوردوین پۆستی پاریزگای سلێمانی خه‌ڵاتی ئێمه بووكه دووساڵ به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه بووه ، یه‌عنی چی ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه ؟ئێمه به هه‌لبژاردن هاتووین وئێمه ئاماده‌ین به هه‌لبژاردن پۆستی پارێزگای سلێمانی راده‌ستی یه‌كێتی ده‌كه‌ین ، فه‌رموون ئه‌وه ئه‌رزو گه‌ز با هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین “.
لای خۆیه‌وه سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند: ”ئێمە ڕێککەوتنێکمان کردووە و پێوەی پابەندین، ئەگەر وەریشی نەگرینەوە، یەکێتی خۆی وەریناگرێ نەک لەبەر ئەوەی گۆڕان نایداتەوە“