ئهشواق جاف : به پێی یاسا له بودجهی گشتی مافی ههرێمه شایسته داراییهكانی بۆدابین بكرێت
ئهشواق جاف ئهندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند:”مافی هەرێمە، بە پێی یاسای بودجەی گشتی، شایستە داراییەكانی بۆ دابین بكرێت و پرسی بەردەوامی و پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عیراقیش پەیوەستە بەوەی تاچەند حكومەتی فیدراڵی پابەندی دەستوری هەمیشەیی دەبێت”.
ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی راشیگەیاند:”بە پێی دەستور، ئیدارەدانی خاڵە سنوریەكان بە هاوبەشی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت و هەروەها مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانە سەرجەم شایستە داراییەكانی بۆ دابین بكرێت”.
ههروهها ئهشواق جاف پهرلهمانتاری عێراق گوتیشی :” ئەو بڕە پارەیەی كەمانگانە عیراق دەینێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران، مافی خەڵكە دابینی دەكات نەك هاوكاری، هەر بۆیە نابێت بكرێت بە منەت بەسەر هەرێمەوە، بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەستە بە پابەندبوونی حكومەتی فیدراڵی بە دەستور و شرۆڤە كردنی بەندەكانی بە شێوەی یاسایی نەك سیاسی”.