ئیسرائیل: بۆیه‌كه‌م جار به‌ به‌ڵگه‌ چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێران ئاشكرا ده‌كات

بنیامین ناتانیاهۆ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و موشه‌كی بالسهیكی ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌ پێی وته‌كانی ناتانیاهۆ ده‌زگای هه‌والیگری وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی ده‌ستی بگات به‌ چه‌ندین زانیاری گرنگ له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاتی ئێران و ئه‌و شوێنه‌ ئاشكرا بكات كه‌ له‌ ئێستادا ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدا ئه‌نجام ده‌دات.

هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ له‌ وتارێكیدا كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌ڵگه‌ی درێژه‌ پێدانی به‌ر نامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی نیشاندا, رایگه‌یاند:” ئێران راست ناكات له‌ وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم, ته‌نانه‌ت ئێستا ده‌ستی كردوه‌ به‌ چاڵاكی له‌ باره‌ی مووشه‌كی بالستیكی.

Back to top button