خورماتوو له %40 هاوڵاتیانی كورد نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
دوزخورماتوو لەگەڵ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری داگیركراو، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری2017وه له‌لایه‌ن گروپی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كران.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له % 40ی ئاواره‌كانی دوزخورماتوو هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له كاتێكدا زۆرینه‌یان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ترسیان هه‌یه نه‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن .
له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هه‌زاران هاوڵاتی كوردی نیشته‌جێی قه‌زای دوزخورماتوو ئاواره‌كانی سنوری هه‌رێم بون، تائێستا به هۆی حوكمی سه‌ربازی و په‌لاماردان و سوتاندنی ماله‌كانیان جینۆسایدكردنی شارۆچكه‌كه هاولاتیانی كورد ناتوانن بگه‌رێنه‌وه دوز خورماتوو.
هه‌ربه پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س له كه‌ركوك و دوزخورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری جێناكۆكه‌وه ئاواره‌بون، زۆرینه‌شیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
پیشتریش خواكوڕك لە راپۆرته شیكارییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی ناوچه داگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه داوه كەزیاترله 400 خانووی هاوڵاتیان و 200 دوكان و كۆگا لە گەڕەكی كۆماری قەزای دوزخورماتوو سوتێنراون یان تاڵانكراون، لەهه‌مانكاتیشدا 100 خانووی لێپرسراوانی كورد‌و پێشمەرگە تەقێنراونەتەوە، كه به هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ری سالی 2017 وه رویداوه .