وەزیری دەرەوەی یۆنان: تورکیا خاکی کورد و یۆنانە

وەزیری دەرەوەی یۆنان  لە بەردەم گرنگترین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و کۆمسیاری یەکێتیەکە ئاماژەی دا بەوەی شتێک لە جوگرافیا و مێژوودا نەبووە بە ناوی تورکیا ئەوەی ھەیە دروستکراوی داگیرکاری و دەرئەنجامی ئەو پرۆسە خوێناوی و پاکتاویانە بووە کە لە سەدەی رابردوو بە سەر ئەناتۆڵ و میسوپۆتامیا ھاتووە .

-نیکۆس نیکۆس – وەزیری دەرەوەی یۆنان ئاماژە دەکات بەوەی کە مێژووی ١٠ ھەزار ساڵەی ئەو خاکەی کە تورکیای لێ ناونراوە، خاوەنداریتیەکەی دەگەرێتەوە بۆ کوردەکان و یۆنانەکان ، ئەوانەشی بانگەشە بۆ تورکیای ئێستا دەکەن بریتی بوون لە کۆمەڵێک کۆیلە و خۆفرۆش و بەکرێگیراو کە لە ئاسیای ناوراستەوە ھاتوون، بە خوین و ئاگر داگیریان کرد، ئەم نیمچە دوورگەیەش دوای داگیرکاری عوسمانیەکان ھەموو مێژوو و کەلەپور و شارستانیەتەکەی سوتێنرا و تاڵان کرا ئێستا ئەوەشی لە تورکیا ھەیە ھیچ پەیوەندی بە تورکەوە نیە و خاوەندارێتی مێژووی و دێرینی دەگەرێتەوە بۆ کوردەکان لە باشوور و رۆژھەلات و لە باکوور و رۆژئاواش ھی یونانیەکانە، باوەر کردن بە سیناریۆی تورکیا وەکو دەوڵەت تاوانە دژی مرۆڤایەتی .

Back to top button