بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گورچیله‌یه‌كی ته‌ندروست بیت ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ جێ به‌جێ بكه‌.

له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆ كه‌من ئه‌وانه‌ی گورچیله‌یان بێ كێشه‌ و كه‌م كورتیه‌، بۆیه‌ زانایانی بواری ته‌ندورستی جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ گه‌ر بته‌وێت گورچیله‌ت ته‌ندروست و بێ كێشه‌ بێت پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ ره‌چاو بكه‌یت.”

خاڵه‌كان بریتین له‌:-

• چاودێریكردنی‌ په‌ستانی‌ خوێن به‌ به‌رده‌وامی‌ ،چونكه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن كاریگه‌ری نه‌رێنی‌ ده‌بێت له‌ سه‌ر گورچیله‌كان.

• واز هێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

 

• پێویسته‌ له‌ ڕۆژێكدا لیترێك بۆ لیترو نیو ئاو بخورێته‌وه‌ بۆپاك ڕاگرتنی‌ گورچیله‌كان .

• هاوسه‌نگ ڕاگرتنی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا ،چونكه‌ ده‌بێته‌ هوَی‌ زیان گه‌یاندن به‌ گورچیله‌كان.

• به‌ كارنه‌ هێنانی‌ حه‌ب و كولاج به‌ تایبه‌ت ئازار شكێنه‌كانی‌ وه‌ك :پاراسیتۆڵ و برۆڤین و ڤۆڵتارین.

• ده‌بێت به‌به‌رده‌وام پشكنین بۆ گورچیله‌ كان بكرێت و چاودێری بكرێن.

 

Back to top button