نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌ ده‌بیندرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 1/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 1ی5ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 68 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 75 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

بەهۆی گرژتر بوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوان جارێكی تر نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆماركرد.

Back to top button