پێكهاتهی و تهواووی ووردهكاریی یارییه ئاگرینهكهی ئهم شهو بزانه.
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بایرن میونخ رووبەرووی یەكترببنەوە”.
یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەشاری مەدرید بەرێوەدەچێت، لەیاری چووندا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (2 – 1) لەسەر خاكی باڤارییەكان بردنەوەی تۆماركرد و ئەركی خۆی بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی ئاسان كرد”.
لەم یارییەدا ریال مەدرید بەهەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون و دۆراندن بە ئەنجامی (0 – 1) دەگاتە یاری كۆتایی، هەرچی یانەی بایرن میونخە لەسەری پێویستە بە بردنەوە لەیاریگای بێرنابیۆ بێتە دەرەوە و بە جیاوازی (2) گۆڵ یارییەكە بباتەوە”.
لەم یارییەشدا بەهۆی پێكانەوە (ئاریان رۆبن و ئەلێكس ڤیدال و مانوێل نۆیەر و بواتینگ) لەریزی یانەی بایرن میونخ یاری ناكەن ، لەیانەی ریال مەدریدیش (ئیسكۆ و كارڤاخال) بەشداری ناكەن”.
پێکهاتەی هەردوو یانە بەپێی رۆژنامەی مارکا: