ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ كووشندانه‌یان هه‌یه‌ با جه‌رجیر بخۆن.

جەرجیر رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین و کانزاکان و تایبەتمەندیی دژە ئۆکسانی تێدایە کەرەگەزێکی خۆراکی گرنگە و ھاوکارە لەبەدیھێنانی سودی تەندروستی گرنگدا.

لەوبارەیەوە وێب سایتی organicfacts ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە کەجەرجیر ئەم سودانەی ھەیە:-

-باشترکردنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن: ئەمەش رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا کەم دەکاتەوە و ئەمەش مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن و رەقبونی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە.

-پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێکە: ئەمەش فۆلیک ئەسیدی تێداایە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێکە.

-باشترکردنی تەندروستی ئێسک : ئەمەش بەھۆی بوونی کالیسیۆمەوە ھاوکارە لەسنوردارکردنی مەترسیەکانی توشبون بەنەرمبونی ئێسک و بنیاتی ئێسک.

-پاراستن لەجەڵتەی مێشک: بەھۆی بونی فۆلیک ئەسیدەوە تێیدا بەسوودە بۆ پاراستن لەجەڵتەی مێشک.

-پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک: جەرجیر دژە ئۆکسانی تێدایە کەبەلۆتین و بیتا کارۆتین ناسراوە و ئەمەش توشبون بەشێرپەنجە سنوردار دەکات.

-جەرجیر ڤیتامین سی تێدایە کەدژەئۆکسانی دروستبوو بەھۆی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و فۆلیک ئەسیدی تێدایە.

Back to top button