به‌ فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی گۆڕانكاری تێدا كرا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگای به‌ڕیوبه‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ پاشكه‌وتی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.”

له‌و باره‌وه‌، (سامی جەلال) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان،(نێچیرڤان بارزانی)  بڕێك پارە زیادكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كه‌مركدنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌،به‌ تایبه‌تی ئەوانەی كە پاسەوانی بارەگا حزبییەكان و بەرپرسەكان و ئەندامانی پەرلەمانن، بەپێی سیستمە نوێیەكە كە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، پاشەكەوتی یەكەی پاسەوانی لەنێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌”.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌.” پێشتر سەرۆكی حكوومەت رایگەیاندووە، حكوومەت لە ھەوڵدایە ماوە ماوە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەكەوتدا بكات و دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ئێستاش به‌ فعلی گۆڕانكاری كراوه‌.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌پێی سیستمی نوێی پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پاشكه‌وتی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی له‌نێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button