به‌به‌ڵگه، هۆشیار عه‌بدولڵا جاسوسی مخابه‌راتی عێراقی بووه له‌سه‌ر یه‌كێتی
به‌پێی به‌ڵگه نامه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌ی ووشه بڵاوی كردۆته‌وه، ( هۆشیار عه‌بدولڵا) ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان، جاسوسی به‌سه‌ر رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی وهكردووه، به مخابه‌راتی عێراقی گوتووه كه بهكتابی فه‌رمی ئاراسته‌ی مخابه‌رات كراوه، كه یه‌كێتی كوردانی ئێرانی كردۆته ده‌نگده‌ر”.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌ی فه‌رمی هاتووه كه هۆشیار عه‌بدلڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا زانیاری ده‌داته مخابه‌راتی عێراقی و كه یه‌كێتی ساخته‌كاری له ده‌نگ كردووه، به‌گوته‌ی هۆشیار”ناوی هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی پشده‌ر تۆمار كردووه و ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن”. به‌ڵام گوته‌بێژی یه‌كێتیی ئه‌مه به درۆیه‌كی شاخدار له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌ڵێ، به تۆماری بایۆمه‌تری كه‌س ناتوانێ كاری له‌و شێوه‌یه بكات. هه‌ر له نووسراوه‌كه دا هاتووه كه به ژماره‌ی 252ی نووسینگه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵایی په‌رله‌مانتاری گۆڕاندا، له ڕێكه‌وتی یه‌كی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ 2018، به شێوه‌ی “نهێنی و په‌له” به ناونیشانی زانیاری، ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق, وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كراوه و تێیدا ئاشكرای ده‌كات, “له ماوه‌ی 2005 و 2006 له ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كی لۆكاڵی، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی له پارێزگای سلێمانی هه‌ڵدرانه‌وه و ده‌ركه‌وت هاووڵاتییانی ئێرانی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س ده‌بێ، له تۆماری باری شارستانی یه‌كه كارگێڕییه جیاوازییه‌كان به تایبه‌تی شارۆكه‌ی پشده‌ر تۆمار كراون”.
له به‌شێكی تری نووسراوه فه‌رمیه‌كه‌ی دا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی مخابه‌راتی عێراق كردووه، هاتووه”ئه‌و تۆمارانه‌ی دڵنیاین ناوی كوردانی ئێرانیان بۆ زیاد كراوه، تۆماری ژماره 457 و 468 و 470، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناسنامه‌ی باری شارستانی و كۆبۆنی خۆراك و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ ده‌ركراوه و ئێسته‌یش /مه‌به‌ست كاتی نووسراوه‌كه كه دوو مانگی رابردوو ده‌كات/ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شلێـ” شاراوه نییه لای به‌ڕێزتان ساخته‌كاری له تۆماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌و بابه‌ته و ئه‌و ژماره‌یه له‌و گومانه نزیكمان ده‌كاته‌وه كه هه‌مان بابه‌ت له یه‌كه كارگێڕییه‌كانی تریش له هه‌رێمی كوردستان دووباره ببێته‌وه، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به به‌دواداچوون و وردبینی به په‌له هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێ و چاوه‌ڕێی بابه‌تی مه‌ترسیداری لێ ده‌كرێ و پێشبینییه‌كانی بۆ به‌ڕێزتان جێ ده‌هێڵین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا به سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق گه‌یشتووه، له په‌راوێزدا سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری به نووسین ئاراسته‌ی لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی كردووه و وێنه‌یه‌كیشی بۆ نووسینگه‌ی هه‌واڵگری عێراق له كه‌ركووك ڕه‌وانه كردووه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی” ئازاد محه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی /له پشكی یه‌كێتی، به‌رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه” ئێمه زانیاریمان له‌سه‌ر پرسێكی له‌وشێوه‌یه نییه، جیا له‌وه‌یش ناچێته عه‌قڵی هیچ كه‌سێكه‌وه بتوانی له شارۆكه‌یه‌ك هه‌شت هه‌زار كه‌س بخه‌یته ناو تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمانی ده‌شپرسێت”به چ سیسته‌مێك ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك ده‌خه‌یته ناو تۆماری ناسنامه‌ی باری شارستانی، هه‌مووان ده‌زانن ده‌نگدان به كارتی بایۆمه‌تری تازه‌یه، یان به كارتی ده‌نگدانی پێشوو، جیا له‌و دوو ڕێیه، كه‌سی تر ناتوانێ به ڕێی تر به‌شداری ده‌نگدان بكات، زیاتر گوتی، بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌مه هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، به‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیش كاری له‌و شێوه‌یه ناكرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یش به فه‌رمی بووبن به هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان و پێشتر ناویان له تۆمار به یاسایی دانرابێ، وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مافێكی خۆیان هه‌یه، ده‌توانن كارتی نیشتمانی و بایۆمه‌تری ده‌ربێنن.