بزانەی ئەوەی تەقەی لە لقی 12ی پارتی كرد لە هەڵەبجە سەر بەچ لایەنێك بوو
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە دەزگا ئەمنیەكان تاوانبارێكیان دەستگیر كردووە كە تەقەی لەبارەگای پارتی لە هەلەبجە كردوو، دەركەوتووە ئەو كەسە سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی و عەلی باپیر بووە.
کارگێڕێکی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت، ئەو كەسەی لە شەوی 26 لەسەر 27ی مانگ تەقەی لە لقی 12 پارتی كرد سەر بە كۆمەڵی ئیسلامییە و لەلایەن ئاساییشەوە دەسگیر كراوە.
فارووق عەبدولكەریم كارگێڕ و بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: “ كەسێك كە خەڵكی هەڵەبجەیە تەقەی لە بارەگای لق 12ی پارتی كردووە لە هەلەبجە لە شەوەی 26ی لەسەر 27ی ئەو مانگە. دەستگیرکراوەو زانیارییمان پێدراوە کە سەر بە كۆمەڵی ئیسلامییە.”