كورسیه‌كه‌ی پارێزگایی سلێمانی تایه‌ی پێوه‌هاتووه‌ و گۆڕان بردوویه‌تی و یه‌كێتی به‌دوایه‌تی

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ پۆستی پارێزگایی سلێمانی بۆته‌ بابه‌تی گه‌رمی نێو میدیاكانی سلێمانی، كه‌ پێشتر ناكۆكى و ململانێیه‌كى توند له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگارى سلێمانى ڕوویرداوه‌، به‌ جۆرێك زۆر جار به‌رپرسه‌ باڵاكانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى یه‌كێتی ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و پۆسته‌ ڕاده‌ستى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر بكات، ڕه‌خنه‌ى توندیان ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتی ده‌كرد، ئێستاش كه‌ واده‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر پشكى گۆڕان كۆتایی هاتووه‌، یه‌كێتی داواى پۆسته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌ و گۆڕانیش به‌ ڕه‌خنه‌ى توند وه‌ڵامى یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌لێنـ”لە 30ی نیسان بەدواوە پۆستی پارێزگاری سلێمانی مافی یەكێتییە و قبوڵی ناكەین مافمان بفەوتێ، چاوەڕێین هەڤاڵ ئەبوبەكر خۆی دەستبەرداری پۆستەكە ببێت،  ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ به‌پێى ڕێكکه‌وتنى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، واده‌ى پۆستى پارێزگاى سلێمانى دیارى كراوه‌ به‌و مانایه‌ى له‌ ڕۆژى ده‌ستبه‌ركاربوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر وه‌ك پارێزگارى سلێمانى، له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، كه‌ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ده‌توانێ تاوه‌كوو 30/4/2018 پۆستى پارێزگارى سلێمانى به‌ڕێوه ‌به‌رێت، بێ گومان دوێنێ كاته‌كه‌ى ته‌واو بووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێشوه‌خت ئاگادارى براده‌رانى یه‌كێتیمان كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، بۆیە تاوه‌كوو دواى كۆتاییهاتنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ ناكرێت.

له‌به‌رامبه‌ر دا گۆڕان ده‌لێـ”تاوەكو هەڵبژاردن نەكرێت دەستبەرداری پۆستەكە نابین، با ھەر بۆ خۆیان داوای بکەن، خۆ بە کەڵەگایی ناکرێت، ئەوان لە ھەڵبژاردنەکاندا تەزویری زۆریان کردو، بەپێی یاسا ئەو پۆستە بۆ بزووتنەوەی گۆڕانە، له‌م باره‌یه‌وه‌” خه‌لیل سه‌ركانى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رایگه‌یاندووه‌،یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا ته‌زویرێكى زۆرى كردووه‌ و به‌هۆى ته‌زویره‌وه‌ هاوسه‌نگی بۆ یه‌كێتی ڕاست كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، نزیكه‌ى 250 هه‌زار ده‌نگى هێناوه‌، به‌ڵام كاندیده‌ى یه‌كێتی ده‌نگێكى زۆر كه‌مى هێناوه‌ و ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانمان بوایه‌ پێویستى به‌وه‌ نه‌ده‌كرد ئێمه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا بكه‌ین، چونكه‌ به‌پێى یاسا ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان ڕازى بووین به‌وه‌ى كه‌ دوو ساڵى یه‌كه‌مى پۆستى پارێزگارى سلێمانى بۆ یه‌كێتی بێت، هه‌روه‌ها ئێمه‌ پێشتر پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بووین، به‌ڵام ئێستا پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ نابین، چونكه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، چه‌ند مانگێكه‌ ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه‌ و پێویسته‌ هاوشێوه‌ى پارێزگاره‌كه‌ى یه‌كێتی دوو ساڵى دووه‌مى خۆى ته‌واو بكات. جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌و پۆسته‌ ناده‌ینه‌وه‌ به‌ یه‌كێتی با هه‌ر بۆ خۆیان داواى بكه‌ن، خۆ به‌ كه‌ڵه‌گایی ناكرێت! دواجار ئێمه‌ ناچینه‌ ژێر ڕكێفى بڕیارێكى یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ى ناچارمان بكات ئه‌و پۆسته‌یان بده‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی چه‌كى هه‌یه‌ خۆ ئێمه‌ به‌ هێز و فشارى ئه‌وان ناچینه‌ ژێر باریان، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نین پۆسته‌ ڕاده‌ستى یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، ئاینده‌ بۆ ئێمه‌یه‌ نه‌وه‌كوو بۆ یه‌كێتی، چونكه‌ به‌رهه‌م ساڵح، زه‌ڕبه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌ یه‌كێتی داوه‌، بێ گومان یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان 7 كورسی ناهێنێت، ئیتر چۆن داواى پۆستى پارێزگاى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر یه‌كێتی زۆرترین وتاریان له‌سه‌ر ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و دیموكراسی پارێزگایی سلێمانی بوو كه‌چی له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌و كورسیه‌كه‌ بۆخۆی راده‌كێشێت و نایداته‌وه‌ به‌لایانی به‌رامبه‌ر”.

Back to top button