شاندی ئێران هاتنهوه ژێر سێبهری ئاڵای كوردستان له ههولێر
پاش خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر و هێرشی میلیشیاكانی حشدی شهعبی و میلیشیاكانی تری ئێرانی و فرۆشتنی كهركووك لهلایان” بافل تاڵهبانی و ئاڵا تاڵهبانی و لاهور جهنگی و ئاراس جهنگی” به میلیشیاكانی حشدی شهعبی، بۆ یهكهم جار شاندێكی فهرمی ئێران، هاتنهوه ژێر سێبهری ئاڵای كوردستان له ههولێر بۆ بهشداری كردنی كۆنفرانسی بەھێزكردنی ئابووری نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران”.
پارێزگایی ههولێر نهوزاد هادی بهمیدیاكانی راگهیاندووه”ئەمڕۆ شاندێكی ئێران لە ھەولێرن و بڕیاریشە ئەمڕۆ و سبەی چەند شاندێكی دیكە بگەنە ھەولێر، كە مەبەست لە ھاتنیان بۆ ھەولێر بەشداریكردنی كۆنفرانسی بەھێزكردنی ئابووری نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێرانە، كە ژوورە بازرگابییەكانی ھەردوولا رێكیان خستووە، ئەمەش بە مەستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێرانە”.
ههروهها نهوزاد هادی گوتیشی لە نێو ئەو شاندانەی دیكەی ئێران كە سەردانی ھەولێر دەكەن، وەزیری بازرگانی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ئابووری ئێران و پارێزگاری تاران و ئازەربایجانی رۆژئاواو و نوێنەری پارێزگاكانی كرماشان و تەورێز و چەندین بەرپرسی دیكەی ئێران ھەن، كە لە ھەولێر بەشداری لە كۆنفرانسەكە دەكەن. ھەروەھا لەلایەن ھەرێمی كوردستانەوە سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم و جێگرەكەی و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگارانی سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆك و بەشێك لە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان ئامادەی كۆنفرانسەكە دەبن، روونیشی كردهوه “ئامانج لە كۆنفرانسەكە ئەوەیە كە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران زیاتر پتەو بكرێن و بچێتە قۆناخێكی دیكە، ھەروەھا دەبێ ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان خۆمان بۆ قوناخی داھاتووی عێراق دوای ھەڵبژاردن ئامادە بكەین”.