ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان: دۆڕانی حزبه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و له 9 كورسی بۆ 6 كورسی داده‌به‌زێت

به‌گوێره‌ی زانیاری به‌رده‌ست كه‌وتوو، ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشكرای كردووه، كه گۆڕان له نۆ كورسیه‌وه داده‌به‌زێت بۆ 6 كورسی ئه‌مه‌ش له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌گه‌ر بتوانێت پارێزگاری له شه‌ش كورسیه‌كه‌ی بكات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌م ژووره، ده‌نگه‌كانی گۆڕان له سنوری پارێزگای سلێمانی دوو كورسی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له پارێزگای هه‌ولێریش كورسیه‌ك له‌ده‌ست ده‌دات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه به‌رده‌ستكه‌وتووه‌كان له‌م ژووره‌ی گۆڕان” ئامار و داتاکانی ژووری ھەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیان دەرخستووە، کە ژمارەی کورسییەکانی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات و لە نۆ کورسیی ئێستاوە لە باشترین دۆخدا دەبێتە شەش کورسی، هه‌روه‌ها بەپێی زانیارییەکانی ژووری ھەڵبژاردن، ئەو شەش کورسییەی گۆڕان بەدەستی دەھێنێت، پێنجیان لە سلێمانی و لە ھەولێریش ئەگەری یەک کورسی ھەیە، کە لە ئێستا خاوەنی دوو کورسییە.
هه‌روه‌ها ژووری بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە دەنگەکانی گۆڕان لەو ھەڵبژاردنەدا ئاماژەی بەوە داوە، کە زۆربەی دەنگدەرانی بزووتنەوەکەیان کەسانی حزبی نین و لەگەڵ ڕیکخستنەکانی گۆڕاندا کار ناکەن، ئەو کەسانەش ھاوسۆزیی تەواویان ھەیە لەگەڵ مەسەلە نیشتمانییەکانی وەکوو سەربەخۆیی کوردستان و رووداوەکانی داگیرکردنی کەرکووک، کە ھەڵویستی گۆڕان لەمبارەیەوە خراپ بووە و ئەوەش کاریگەریی خراپی بۆ سەر دەنگەکانی ئەوان ھەیە، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ناو گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێن”لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ژووری ھەڵبژاردنی گۆڕان، عومەری سەید عەلی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، سەرزەنشتی یوسف محەمەد، کاندیدی گۆڕانیان بۆ پەرلەمانی عێراق کردووە، لەبارەی ئەو قسەیەی کە گوتی: دەبێت ڕیفراندۆمچییەکان دادگایی بکرێن، کە بەھۆیەوە گۆڕان رووبەڕووی ڕەخنەی توندی خەڵکی کوردستان بووەوە، پێیان گوتووە لەو سەروبەندی ھەڵبژاردنەدا نەدەبوو ئەو قسەیە بکات”.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی كه‌م كردنی ده‌نگی گۆڕان، كه راپۆرتی ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خستوویه‌ته روو، هاتووه” خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان، چەندین خاڵی دیکەی بۆ کەمبوونەوەی دەنگەکانی گۆڕان دیاری کردووە، لەوانە کۆچی دوایی (نەوشیروان مستەفا) و شێوازی دانانی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و ئەدای خراپی نوێنەرەکانی گۆڕان لە پەرلەمان و حکوومەت و وازھێنانی (٣) پەرلەمانتار لە کۆی ئەو (٩) کورسییەی کە ئێستا ھەیەتی لە بەغدا، ھەروەھا بابەتی گواستنەوە و ئاشکرابوونی موڵکەکانی گۆڕان و گردی زەرگەتە و تاپۆکردنی لەسەر چیا‌و و نمایی نه‌وشێروان مسته‌فا”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كه‌م كردنی ده‌نگی گۆڕان بۆ ئه‌و ئاسته، چاودێرانی سیاسیش ھۆکاری جەوھەریی لەدەستدانی دەنگەکانی گۆڕان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه، كه قەوارەی نوێ دروست بووه و ھەڵوێستی بزووتنەوەکە لەسەر رووداوەکانی کەرکووک و ڕیفراندۆم شه‌رمه‌زاركه‌ر بووه”.