چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی حزبڵا و حشدی شه‌عبی و كه‌سێك به‌ناوی محمد كوثراني ئاشكرا ده‌بێت
دوابەدوای سەردانە یەک لە دوای یەکەکانی قاسم سولەیمانی سەرچاوە و ڕاپۆرته میدیاییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حزبوڵڵاى لوبنانی دەگاتە عێراق -محمد كوثراني – کە بە ئەندازیاری ئاشتی نێو ماڵی شیعی بەناوبانگە بۆ پێش‌گرتن له پەرتەوازەی و ھێشتنەوەی یەکگرتوویی ھێزە شیعەکان و مانەوەی ھاوپەیمانی فتح و فه‌توا چاوهڕوانكراوهكهى ئایەتوڵا ( علی سیستانى) به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، چه‌ند دیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی به سه‌ركرده‌ی میلیشیاکانی شیعە كردووه.
رۆژنامە و واڵەکانی -العراق نت و العرب بریس – ئاماژەیان داوە بە گرنگی و پر بایەخی ئەم سەردانەی محمد کوسەرانی بە چارەنووساز بۆ ئایندەی دوای ھەڵبژاردنەکانی زۆرینەی شیعە لە ناوچەکە بەگشتی و عێراق بە تایبەتی وەسف کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، تاوتوێی فه‌تواى چاوه‌ڕوانكراوى (عه‌لى سیستانى) مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان كراوه، كه به‌پێی گوته‌ى بریكاره‌كه‌ى، سیتانی بێت كارى ئه‌و میلیشیایه به ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش، كۆتایی پێ هاتووه و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، نه‌یقۆزێته‌وه.
چاودێرێکی سەربازی ئاماژە دەکات رەنگە ئەم فەتوایەی سیستانی تاکتیکێک بێت بۆ تێکەڵ کردنی ئەو میلشیا ٥٠ ھەزارییە بە سوپای عێراق و دەست گرتنە سەر ژمارەیەک پێگە و پێکھاتەتی گرنگی سوپای عێراق ، بۆ ئەوەی پێگە و ستراتیژی سەربازی و ھەواڵگری عێراقی بە تەواوی کونترڵ بکرێت بۆ بەرژەوەندی سیاسەتەکانیان لە عێراق و ناوچەکە ، ئەو نوێنەرەی حزبوڵای لوبنانی تەنھا لە کاتی قەیران و گورانکارییەکانی عێراق سەردانی بەغداد دەکات ، بۆیە سەردانەکەی ئاماژەیەکی مەترسیدارە و ھاوکاتە لەگەڵ ئەو سەردانانەی کە قاسم سولەیمانی لە دوو ھەفتەی ڕابردوو ئەنجامی داون .
له‌ساڵى 2016 “كهوسهرانى” دۆسییه‌ى پڕچه‌ككردن و مه‌شقكردن به گرووپه‌كانى نێو میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی گرته ده‌ست، كه هه‌ر خۆى به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراقه له حزبوڵاى لوبنانى نزیك له ئێران.
ناوه‌نده سیاسیی و جه‌ماوه‌رییه‌كانى عێراق چاوه‌ڕێن، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له 12ى ئایارى 2018 مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له نه‌جه‌ف، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و گوته‌ى “تاقیكراوه، تاقی ناكرێته‌وه” یه‌كلایی بكاته‌وه، له وتارى نوێژى هه‌ینی ڕابردوو، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، بریكارى سیستانى، هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى خسته‌ڕوو، كه به‌توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ناوى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت.