ناتانیاهۆ به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌ی ئاشكرا كرد له‌سه‌ر ئێران

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌به‌رامبه‌ر پێشه‌ڵكاریه‌كانی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌نامە و فایلی وێنە و دەنگییان لەلایە، کە دەریدەخەن ئێران پێشێلی رێککەوتنی ئەتۆمیی کردووە و بەردەوامبووە لە پەرەدان بە پرۆگرامی ئەتۆمیی خۆی، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌ لە دوای ساڵی 2015ەوە، واتە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بەدەیان هەزار بەڵگەیان لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆکردووەتەوە”.

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها له‌ پرێزنتەیشنێكدا گوتیشی”دوای بینینی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015، ئێران هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی فایلە نهێنییەکانی ئەتۆمی بشارێتەوە. لە ساڵی 2017 ئێران فایلەکانی تایبەت بە چەکی ئەتۆمی گواستووەتەوە شوێنێکی زۆر نهێنی لە تاران، کە ناوچەی شۆراباتە کە دەکەوێتە باشووری تاران. ئەمە ئەو شوێنەیە، رێک ئەو شوێنەیە کە ئەوان ئەرشیفی ئەتۆمیان لێشاردووەتەوە. چەند ئێرانییەکی کەم دەیانزانی لە کوێیە، هەروەها چەند ئیسرائیلییەکیش، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”، بەڵگەکانیان بریتین لە  55 هەزار لاپەڕە، 55 هەزار فایل و هەروەها 183 سیدی، کە ئەو بەڵگانە لە وێنە، نووسراو و گرتەی ڤیدیۆیی پێکهاتوون و دەریدەخەن کە ئێران پێشێلی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و لە پەرەپێدان بە پرۆگرامەکەی بەردەوامە.

ناتانیاهۆ ده‌شلێـ” هەموو ئەو بەڵگانەیان لە شوێنێکی پارێزراو پاراستووە و لەگەڵ ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە هاوبەشیان پێکردووە.

هەرزوو تەواوبوونی پرێزنتەیشنەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، محەممەد جەوادزەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی نەتانیاهۆی دایەوەو گوتی “ئەمانە درۆی بێبنەمان و تەنیا نمایشیی میدیایین بۆ ئەوەی چەند وڵاتێکی پێ چەواشەبکات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان درێژەدان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بڕیار بدات. هەفتەی رابردوو سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی ئەو پرسە چوونە واشنتن و داوایانکرد ئەمریکا پابەندبێت بە رێککەوتنەکە، بەڵام هێشتا دڵنیاییان وەرنەگرتووە، چونکە ترەمپ بە “خراپترین رێککەوتن لە مێژووی ئەمریکا” ناویدەبات”.

Back to top button