چوار خاڵ له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا بوو بزانه پارتی چی ده‌لێت
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌ندام و لایانگرانی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چوار خاڵ ده‌خه‌نه روو، ئه‌مه‌ش وای كردووه، كه چاودێرانی سیاسی بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌و چوار خاڵه بخه‌نه‌ر روو، كه پێیان وایه پارتی له‌ئێستادا تاكه حزبه كه هه‌ڵگری بۆچوون و تێروانینی خۆیه‌تی و به‌به‌رنامه‌یه‌كی تووند و تۆكمه و به‌هێز ده‌چێته به‌غدا، كه شه‌رعیه‌ت به مافه‌كانی كوردستانیان ده‌دات”.
لایانگران و كادیرانی پارتی رایده‌گه‌ێنن”ئەگەر پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی و دروستكردنی ژێرخانی ئابووری و بوژانەوەیەك لە كوردستاندا هەبووبێت ئەوە تەنیا بەرهەمی پارتییە. تەنیا پارتی شانی دایە بەر ئەو ئەركە و ئەنجامەكەشی زۆر بە ڕوونی دیارە. ئەدی ئێوە لە زۆنی بندەستی خۆتان چیتان كرد و كوا دەسكەوتەكانتان. ئێوە بەریرسن لەوەی دەڤەری سلێمانی بێ بەش بێت لە خوشگوزەرانی”.
هه‌روه‌ها كادیران و لایانگرانی پارتی له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌شلێن”ڕووی قسەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیەتی جیهانی تەنیا لە سەرۆك بارزانی و پارتییە. ئەمە پێگە و جدییەتی پارتی پێشان دەدات. تۆی دەنگدەریش پشتیوانی بە بۆ ئەوەی دەنگی پارتی لە داكۆكی لە مافەكانی كوردستان بەهێزتر بێت.
هه‌روه‌ها باس له‌دیدی پارتیش ده‌كه‌ن و ده‌لێن”لە دیدی پارتیدا، كورسی پارلەمانی تەنیا ئامرازە بۆ ئامانجی گەورەتر، بۆیە زۆرجار لەپێناو یەكڕیزی و بەرژەوەندیی باڵادا، پارتی لە ئیستحقاقی خۆی خۆش بووە و كورسی و ئیمتیازاتی داوەتە ناشایستەكان و ئەوانەی تەسكبینانە تەنیا بیر لە ژمارەی كورسی و نفوزی خۆیان دەكەنەوە.
هه‌ر له‌باره‌ی تێروانین و بۆچوونی كادیر و لایانگرانی پارتی له‌سه‌ر دانووستاندن و ده‌ستكه‌وته‌كانی دانووستاندنی پارتی ده‌لێـنـ”ئەوە تەنیا پارتییە جێگەی متمانە و دانوساندنكارێكی سەرسەختە لەگەڵ بەغدا.. هەر دانوساندنێك كە پارتی تێیدا نەبێت گەلی كوردستان زیانی بینیوە. مێژوو پڕە لەو نموونانە. پارتی لە دانوساندندا بەشدار بێت گەلی كوردستان متمانەی زیاترە بە پڕۆسەی سیاسی. پارتییەكی بەهێز گەرەنتی لەدەستنەچوونی مافەكانی كوردە.