شەڕی راگەیاندنی گۆڕانو یەكگرتوو پەرە دەسەنێت
شەڕی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی پەرە دەسەنێت، كە بەشێوەیەكی توند هێرش دەكەنە سەر یەكتر.
شەڕی راگەیاندنی گۆڕان و یەكگرتوو چەند رۆژێكە دەستیپێكردووە، كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی ئەو بانگەشەی چەند رۆژێكە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە.
شەڕەكە ماوەی چەند رۆژێكە لەنێوان گۆڕان و یەكگرتوو رووی لەزیادبوون كردووە، بەتایبەتی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە لەو رێگەیەشەوە هێرش دەكەنە سەر یەكتری.
هێرشەكان بۆ سەر كاندیدەكانی یەكترەو لەو بارەشەوە چەندین دۆسییەیان لەسەر یەكتری بڵاوكردووەتەوە، بەتایبەتی سەرۆك لیستەكان، بەتایبەتتریش لەپارێزگای سلێمانی.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هەردوو سەرۆك لیستی گۆڕانو یەكگرتوو لەسلێمانی لەدیبەیتێكدا رووبەڕووی یەك بوونەوەو قسەی توندیان لەسەر یەكتری كرد، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هات.