ژن و پیاو لەدادگاکانی هەرێمدا یەکسان کران
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەمەودوا ژنان و وەک پیاوان ماماڵەیان لەگەڵ دەکرێ لەشاهێدی دانی دادگاکاندا.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند: هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا نوسراوی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ژمارە (٣٤) ٢٢ـی نیسانـی ٢٠١٨، بفەرمون بەئاگادارکردنەوەی سەرجەم فەرمانگەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەکانتان کار بە مادەی سێیەم بکەن لە یاسای ژمارە ١٥ـی ساڵی ٢٠٠٨ـی هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقی ژمارە ١٨٨ـی ساڵی ١٩٥٩ لەڕوی یەکسانبوون لەنێوان ژن و پیاو لەشاهێدی دان لەڕێییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنی باڵای خانمان بەنوسراوێک نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو لەبارەی بەشاهێد وەرنەگرتنی ژنان لەکاتی مامەڵەی خانوبەرەدا.