خه‌لیل سه‌ركانی : گۆران ناچار نییه‌ بچێته‌ ژێر ركێفی بریاره‌كانی یه‌كێتی

سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌باره‌ت به‌ پۆستی پارێزگای سلێمانی ئاینده‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌لێت : ئەگەر یەکێتی چەکی ھەیە با تاقی بكاته‌وه‌ وئایندە بۆ ئێمەیە نەوەکوو بۆ یەکێتی.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ”یەکێتی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا تەزویرێکی زۆری کردووە و بەھۆی تەزویرەوە ھاوسەنگی بۆ یەکێتی ڕاست کراوەتەوە، چونکە ھەڤاڵ ئەبووبەکر، نزیکەی ٢٥٠ ھەزار دەنگی ھێناوە، بەڵام کاندیدەی یەکێتی دەنگێکی زۆر کەمی ھێناوە و ئەگەر لەبەرامبەر دەنگەکانمان بوایە، پێویستی بەوە نەدەکرد ئێمە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتیدا بکەین، چونکە بەپێی یاسا ئەو پۆستە دەبێت بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت“.

هاوكات ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران راشیگه‌یاند:”ئێمە پێشتر پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بووین، بەڵام ئێستا پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نابین، چونکە ھەڤاڵ ئەبووبەکر، چەند مانگێکە ئەو پۆستەی وەرگرتووە و پێویستە ھاوشێوەی پارێزگارەکەی یەکێتی دوو ساڵی دووەمی خۆی تەواو بکات“.

خه‌لیل سه‌ركانی ئاماژه‌ی داو ده‌لێت:”با ھەر بۆ خۆیان داوای بکەن، خۆ بە کەڵەگایی ناکرێت! دواجار ئێمە ناچینە ژێر ڕکێفی بڕیارێکی یەکێتی بۆ ئەوەی ناچارمان بکات ئەو پۆستەیان بدەینەوە ،ئەگەر یەکێتی چەکی ھەیە، خۆ ئێمە بە ھێز و فشاری ئەوان ناچینە ژێر باریان، ھەروەھا ئامادەش نین ئەو پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکەینەوە“.

له‌ كۆتایی دا ده‌شڵێت : ئایندە بۆ ئێمەیە نەوەکوو بۆ یەکێتی، چونکە بەرھەم ساڵح، زەڕبەیەکی گەورەی لە یەکێتی داوە، بێ گومان یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ٧ کورسی ناھێنێت، ئیتر چۆن داوای پۆستی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە.

Back to top button