مه‌لا به‌ختیار: پۆستی پارێزگاری سلێمانی له گۆڕان وه‌رده‌گرینه‌وه
دوای كۆتا هاتنی واده‌ی خوڵی رابردووی حكومه‌ته خۆجێییه‌كه‌ی سلێمانی, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بۆ كرا بوو كه دوساڵ به دوساڵ به‌ڕێوه بچێت, به‌ر پرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌لێت:” پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه.
(مه‌لا به‌ختیار)، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له باره‌ی پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاند، “یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه”.
هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێیوایه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی پێویستی به دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌وی دیكه‌یان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت و گوتیشی: “هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت”.
شایه‌نی گوتنه پێشتر چه‌ند به‌ر پرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایانگه‌یاندبوو كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی ته‌سلیم به یه‌كێتی ناكه‌نه‌وه