به‌ ڤیدیۆ… ریال مه‌درید وه‌كو پاڵه‌وان بۆ جاری سێهه‌م له‌سه‌ر یه‌ك گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وبایرن میونخی ئەڵمانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئامادەبوونی زیاتر لە 80 هەزار هاندەر رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا هەردوو یانە (2-2) یەکسانبوون و بەم ئەنجامەو بە سود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون (2-1) ، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بۆ سێیەم جاری لەسەر یەک پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت.”

یارییەکە لەگەڵ دەستپێکدا بە بەهێزی دەستیپێکردوو ئەمەش وای کرد لە خولەکی  3ی یاریەکە کیمیچ گۆڵی پێشکەوتن بۆ بایرن میونخ تۆمار بکات.
دواتر بنزیمە توانی بە لێدانی سەر لە خولەکی 11 ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو یاریەکە بباتەوە خاڵی سەرەتاو گێمی یەکەم (1-1) کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم و چرکەکانی سەرەتای ئەم گێمەو لە خولەکی 46 بەهۆی هەڵەیەکی گۆڵچی یانەی بایرن میونخەوە، بنزیمە توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات و ئەنجامەکە بکاتە (2-1).
دواتر یانەی بایرن میونخ دەستی بەهێرشەکانی کردوو توانیشی لە خولەکی 63 لە لایەن جەیمس رۆدریگێزەوە گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکاتەوەو ئەنجامەکە بکاتە (2-2).

دوای ئەم گۆڵە یانەی بایرن میونخ چەندین هێرشی مەترسیداری کردە سەر گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید رێگربوو گۆڵی لێ بکرێت و لە کۆتایدا ریاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن (4-3)  یاریەکە بباتەوەو پلیتێکی یاری کۆتایی بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک ببڕێتو لە یاری کۆتایش رووبەرووی براوەی یاری لیڤەرپوڵ و رۆما دەبێتەوە.

https://www.youtube.com/watch?v=Fo3uMjviO4M

Back to top button