چۆن خــــۆمان بپارێزین له لـــــــه‌وزه‌تێن.؟

هه‌وكردنى له‌وزه‌تێن له‌م وه‌رزه‌دا گرفتێكى باوه ، زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن ، دیاره توش بوونمان به‌م هه‌وكردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رما بوون و هه‌ڵامه‌ت و ته‌نینه‌وه‌ى ڤایرۆس و به‌كتریا كه‌خۆیان لكاندووه به قوڕگمانه‌وه، یه‌كێك له نیشانه‌كانى ئازارى قورگه و نا‌توانیت به‌ئاسانى خۆراك قووت بدەیت.”
له خواره‌وه باس لە نیشانه‌كانى خۆپاراستن ده‌كه‌ین :-
• هه‌ست كردن به‌ئازارى قوورگ .
• به‌زه‌حمه‌ت قسه‌كردن و قووت دانى خۆراك .
• هه‌وكردن و ئاوسانى قورگ و بۆرى هه‌ناسه .
• ئاوسانى له‌وزه‌تێنه‌كان.
• ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى سپى له‌سه‌ر له‌وزه‌تێنه‌كان. چۆن پارێزگارى له‌خۆت ده‌كه‌یت ؟
• پێویسته دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ت له سه‌رئاو ، ده‌سته‌كانت جوان بشۆیت ، چونكه به‌كتریاى پیس به‌ده‌سته‌كانته‌وه ده‌لكێت.
• سه‌ووزه و میوه جوان بشۆرێته‌وه .
• ئه‌گه‌ر توشى هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا بویت ، پێویسته زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت تا لێت پیس نه‌كات .
• هه‌رگیز له‌و كه‌سانه نزیك مه‌كه‌وه‌ره‌وه كه توش بووى ئه‌م گرفته‌ن ، چونكه به‌ئاسانى ده‌گوێزرێته‌وه.
• به‌رده‌وام ئاو له ده‌مت ڕابده بۆ پاك بوونه‌وه‌ى به‌كتریاكانى ناوى. توشى بوونت به‌هه‌وكردنى له‌وزه‌تێن ، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانى پزیشك بكه و بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن و خواردنه‌وه‌ى گه‌رم له‌م باره‌دا زۆر گرنگه .