مه‌سعود حه‌یده‌ر وه‌ڵامی ئامۆزاكه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌داته‌وه.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە وەڵامی مەحمود رەزای ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا و په‌رله‌مانتاری هه‌مان فراكسیۆن ده‌ڵێت.” کورد یەك سەمام ئەمانی لە عێراقدا هەیە، ئەویش هێزی پێشمەرگەی کوردستانە”. داواش دەکات، هێزەکە پتەوتر بکرێت.”
له‌و باره‌وه، (مه‌سعود حه‌یده‌ر) په‌رله‌مانتاری كورد له فراكسیۆنی گۆران، له وه‌ڵامی ئامۆزاكه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه گوتبووی، پێشمه‌رگه ئه‌نفالچیه و ئه‌نفالی كردووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له واڵی خۆی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌نوسێت.” پێشمه‌رگه تاكه سه‌مامی ئه‌مانی كوردستانه، تاوانە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی”.
ئەم نووسینەی مەسعود حەیدەر وەک وەڵامدانەوەیەکی مەحمود رەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان لێكدەدرێتەوە كە لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا گوتبووی: “پێشمەرگە لەو گوندانەی لەدەست داعش رزگاریان كردوون، هاوشێوەی كارەكانی دوای ساڵی 1988ی رژێمی بەعس، رەفتاریان لەگەڵ خەڵك كردوە”.