گۆڕان و یه‌كێتی دژی نه‌مانی پاشه‌كه‌وتن و مامۆستایانی مانگرتووی پێشووی سلێمانیش پشگیریان ده‌كه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی كه‌ پرۆژه‌ی نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایان گۆڕان و یه‌كێتی رێگری لێده‌كرێـت، تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌ نین ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ تێپه‌رێنن، كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌مانی ته‌واوی پاشه‌كه‌وت مووچه‌ مووچه‌خۆڕانی كوردستان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كێتی و گۆڕان له‌ئێستادا به‌ته‌واوی دژی تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ پرۆژه‌ی نه‌مانی پاشه‌كه‌وت ناو ده‌برێـت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له‌ ماوه‌ی رابردوو مامۆستایانی نارازی به‌ پشگیری ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ سلێمانی هۆڵه‌كانی خوێندنیان بایكۆت كرد، به‌لام ئێستا هه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ن، پشگیری هه‌مان ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌كه‌ن بۆ رێگری له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و هێشتنه‌وه‌ی”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا ده‌سته‌ی مامۆستایانی نارازی له‌سه‌ر لیست و حزبه‌كانی سلێمانی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕاندا و به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵ كاندیدن بۆ په‌رله‌مانی عێراق واتا له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ و ئه‌جندای ئه‌و حزبانه‌دانه‌، كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر شه‌قام داوایی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا له‌ناو ئه‌و حزبانه‌دان كه‌ رێگری له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كات”.

 

Back to top button