یه‌كێتی داوایه‌كی له پارتی كردووه.. خواكوڕك ئاشكرایی ده‌كات
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوایی له‌پارتی كردووه، كه ئاراسته‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی به بێ وه‌ڵام نه‌هێلێته‌وه، چونكه كه‌لتوری خه‌ڵكی ده‌نگده‌ری ئه‌وان وای لێهاتووه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌دژی پارتی له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌وه ده‌نگی ئێمه زیاد ده‌كات، داواشی له پارتی كردووه، كه گرینگی به لێدوان و شه‌ڕی گۆڕان نه‌دات”.
وه‌ڤدێكی یه‌كێتی كه‌لاهور جه‌نگی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئاشكرای كرد كه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، به پارتیان گوتووه، كه له تای هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌ڕ راگه‌یاندنی” له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ” بێ وه‌ڵام بهلێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌وێته شه‌ڕ میدیایی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری یه‌كێتی بگه‌رێنینه‌وه ناو یه‌كێتی، له‌و پیلانگێریه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه بۆ نه‌مانی یه‌كێتی دایناوه، له‌به‌ین بچێت”.
به‌ڵام پارتی ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامی هیچ یه‌كێك له‌و شه‌ڕه میدیایه‌ی ” یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار بداته‌وه” پێانیان گوتووه، ئێمه ته‌نها به‌رگری له كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، وه‌ڵامی هیچ یه‌كێكی تر له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆكردنه‌وه ده‌نگ ناده‌ین”.