نێچیرڤان بارزانی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ساڵانه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 6.5 ملیار دۆلار

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسی په‌ره‌ پێدانی په‌یوه‌ندیه‌، ئابووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له‌ وتاره‌كه‌ی دا رایگه‌یاند”حكوومه‌تی هه‌رێم پشتگیری له‌هه‌ر كار و چالاكییه‌ك ده‌كات ببێته‌ هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها گوتیشی” گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا هەندێک لە کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە گومرگ و مەرزە سنوورییەکانی و بازرگانی نێودەوڵەتی لە چوارچیوەی دەستوور چارەسەر کردووە”.

سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌ پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران،گوتیشی: “گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان و گومرگ لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 6.5 ملیار دۆلار, 25%ى كه‌لوپه‌له‌ هاورده‌كراوه‌كانیش بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌.

نێچیرڤان بارزانی هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه‌دا به‌وه‌ی 67%ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ سنووره‌كانی ئێرانه‌وه‌یه‌ و 359 كۆمپانیای بازرگانی ئێرانی له‌ هه‌رێم هه‌ن له‌گه‌ڵ 135 كارگه‌، كه‌ سه‌دان هه‌لی كارییان ره‌خساندووه‌، ده‌شلێـ” ته‌واوی چالاكییه‌ بازرگانییه‌كان له‌ هه‌ر سێ مه‌رزی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجى ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روه‌ێزخان و 5 مه‌رزی لاوه‌كیيه‌وه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن په‌ره‌ی زیاترییان پێ بده‌ن.

Back to top button