ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری وابریاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌، یان شه‌ممه‌، مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش بكرێت، خشته‌ی مووچه‌ش بڵاو بكرێته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند”دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2018 دەکات، هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەی پێنجشەممە 3/5/2018، یان ڕۆژی یەکشەممە 6/5/2018، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ساڵی 2018 ده‌كه‌وێته‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌، یان رۆژی شه‌ممه‌، خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، سه‌ره‌تاش مووچه‌ وه‌زاره‌تی ” په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت”.
Back to top button