نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان:كه‌ركووك خراپترین شاری عێراقه‌ ئێستا.. زۆرترین تاوانی تێدا ده‌كرێت

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، باس له‌ شاری كه‌ركووك ده‌كات پاش خیانه‌ته‌ فوڵ ئێج دیه‌كه‌ی گروپی ناو یه‌كێتی، ده‌لێـ” كه‌ركووك خراپترین شاری عێراقه‌ ده‌لێـ”به‌هۆى كرده‌وه‌ تیرۆریستى و توندوتیژییه‌كانه‌وه‌، زیاتر له‌ 200 كه‌س بوون به‌قوربانی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام حزبه‌كانی سلێمانی باس له‌ ئارامی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌ن”.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، 2ی 5ی 2018 نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایانگه‌یاندووه‌”ته‌نها له‌ مانگى نیسانى ڕابردوو، 69 كه‌س كوژران و 122 كه‌سى تریش له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستى و توندوتیژی و ناكۆكییه‌ چه‌كدارییه‌كان، كوژران، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، ئه‌و ئاماره‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى كوژراوه‌كان و برینداره‌كانی پۆلیس هه‌ژمار بكرێت”.

هه‌ر له‌ بایاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه‌” پارێزگاى ئه‌نبار قوربانی تێدابووه‌ كه‌ (24 كوژراو و 29 بریندار)ى تێدا تۆمار كراوه‌، به‌دواى ئه‌ویشدا به‌غداى پایته‌خت به‌ 8 كوژراو و 30 بریندار دێت، پاشان كه‌ركووك به‌ 10 كوژرا و 21 بریندار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ خیائینانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا خاكی كه‌ركووكیان فرۆشت، پاش فرۆشتنی كه‌ركووك، داوایان له‌خه‌ڵك ده‌كرد بگه‌رێته‌وه‌، بۆ كه‌ركووك چونكه‌ كه‌ركووك ئارامه‌، خاكفرۆشانیش پێكهاتبوون له‌ ” بافل تاڵه‌بان و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی ئێستا له‌سه‌ر لیستی عه‌ره‌به‌ به‌عسیه‌كان كاندیده‌”.

Back to top button