به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆككۆمار دابه‌ش ده‌كرێت نه‌ك به عه‌نته‌ریات
پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند” كه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بدرێته‌وه كورد، ئه‌وه ئه‌م پۆسته مه‌رج نیه بۆ یه‌كێتی بێت، به‌پێی رێكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كانی به‌دوای خۆی دا هێناو، یه‌كێتی ده‌لێت پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتیه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێناو، پارتیه‌كان ده‌لێن، پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌گوێره‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت، نه‌ك بهعهنتهریات”.
له‌چوارچێوه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، میدیاكانی سلێمانی لهناوهخۆیاندا بۆته كێشه‌یان، كادیرێكی گۆڕان ده‌لێـ” یه‌كێتی به‌هه‌ناسه‌ی لێخوره ده‌شته لێده‌خورێت، هێشتا دیار نیه هه‌ڵبژاردنه‌كان، چی له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق ده‌كات، یه‌كێتی ده‌لێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌رده‌گرێته‌وه، ئاخر جارێ دیار نیه، یه‌كێتی چه‌ند كورسی ده‌هێنێت، یانی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌زه‌بری هێز سه‌رۆككۆمار وه‌ربگرێته‌وه؟
له‌و باره‌یه‌وه هاوپه‌یمانی دیموكراسی كه زیاتر چاوی لهسهرۆككۆماری عێراق ده‌لێـ” یه‌كێتی له‌باره‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌یه‌وێت به هه‌وای عه‌نته‌ریات له سیاسه‌تدا په‌یره‌وی بكات، بۆیه ئه‌م نمهتهی یه‌كێتی پێشان ده‌دات كه ئه‌م حزبه چه‌ند دژه دیموكراسیه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی ئاماده نیه جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆمار بداته‌وه یه‌كێتی، به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت، چونكه كورد له پۆستی سه‌رۆككۆماردا زه‌رر مه‌ندی یه‌كه‌م بووه و ئه‌و پۆسته له‌ده‌ستی یه‌كێتی له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كانی عێراق و پرۆژه‌كانی ئێران بووه”.