هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر: یه‌كێتی پێكاب دزێكی كردۆته كاندید له هه‌ولێر
حاجی مه‌سیفی، به‌رپرسی یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری كرد له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی رووداو، چیده‌كه‌ن؟ چوو بۆ ناو خه‌ڵكی هه‌ولێر له پاركی شار، له‌وێدا خه‌ڵك ره‌خنه‌ی تووندیان له حاجی مه‌سف گرت، به‌شێوه‌یه‌ك كه حاجی مه‌سیفی به‌رنامه‌كه‌ی جێ هێشت”.
هاوڵاتیه‌ك له‌كاتی به‌رنامه‌كه‌دا، پرسیاری له حاجی مه‌سفی كردوو، گوتی كاتێك تۆ له پازگه‌ی یه‌كێتی بووی بۆ وات له خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كرد له ساڵی 1996، له‌وه‌ڵامدا حاجی مه‌سفی پێی گوت، من ئه‌ركی خۆم جێبه‌جێ كردووه، ئه‌و كاته به‌م شێوه‌یه بووه، هاوڵاتیه‌كی تریش گوتی، تۆ له ساڵی 1996 پیكابی ئێمه‌ت دزی”.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌رباری ره‌خنه‌ی زۆر تووند له حاجی مه‌سفی له‌لایان هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر خه‌ڵك زۆر داوایی ئۆتۆمبێلی جۆڕی توێتا پیكابی خۆیان ده‌كرده‌وه، كه حاجی مهسیفیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له ساڵی 1996 له هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێری دزیوه، ئه‌مه‌ش وای له حاجی مه‌سیفی كرد به‌رنامه‌كه جێ بهێلێتـ”.