سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دەكات

رۆژی چوارشەممە 2ی 5ی 2018 لە سەلاحەددین، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێكرا و ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی.
هەر لە كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕكرا. جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو كۆبوونەوەیەدا مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو.
 
Back to top button