عهلی عهونی : خەباتی پارتی تێكۆشانە بۆ سەربەخۆیی كوردستان
بانگەشەی هەڵبژاردن تا دێت گەرمتر دەبێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە ژمارە 184 بەشدارە و كارنامەی لیستەكەی ڕاگەیاندووە و لە كارنامەكەدا هاتووە پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات.
عەلی عەونی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سۆران ڕایگهیاند:” لە هەر شوێنێك كە پارتی دەسەڵاتدارە، لەو شوێنە ئەمن و ئاسایش، ئاوەدانی و پێشكەوتن هەیە، خەباتی پارتی تێكۆشانە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، لە كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و لە سۆران بە شێوەیەكی تایبەتی دەنگی پارتی زیاتر دەبێت لە جاران.”
بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سۆران ڕاشیگهیاند:”پارتی شەڕی داعشی بە سەربەرزانە تێپەڕاند، ئەگەر بەرامبەر بە داعش نەوەستاباینەوە و لەناومان نەبردبایە، ئێستا لە حاجی ئۆمەران دەبوو، پارتی بەردی بناغەی دەوڵەتی كوردستانی داناوە، هەڵبژاردن بۆ بەغدایە هەندێك لایەن هێرش دەكەنە سەر حكوومەتی كوردستان، وا دەزانن هەڵبژارن بۆ كوردستانە، پارتی بوو لە بەغدا بەرسینگی حكوومەت و لایەنەكانی دیكەی گرت و شەڕی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی كوردستان دەكرد و داوای مافی گەلی كوردستانمان دەكرد، بۆیە دەنگی پارتی زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر دۆزی ڕەوای گەلی كورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان بەهێز بێت، دەبێ پارتی بەهێز بێت”.