حزبە دژە پارتیەکان دڵسۆزی کوردستانن یان جاش و جاسوسی ئێران ؟؟
بهمن کاك عبداللە
هەرکەس تەماشایەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکانی سلێمانی بکات ، ئەوانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دوایین ، وادەزانێت هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستانە .
باشە لە کاتێکدا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراقە و عێراقیش ئەو هەموو غەدر و پێشێلکاریەیی بەرامبەر کوردستان کردوە ئەمانە بۆ بەیەك دێڕیش لەبانگەشەدا باسی مافی کورد و خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی نیوەی خاکی کوردستان و جینۆسایدی دوزخورماتوو ناکەن ، کەچی بەپێچەوانەوە کەوتونەتە وێزەی دەسکەوتەکانی کورد و سوکایەتی بەڕیفراندۆم و پێشمەرگە و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان دەکەن .
هەرچەن عێراق لەساڵی ۱۹۲۱ ەوە دەوڵەتە و بونیەیی تەحتی و پرۆژەی ستراتیجی هەبوە ، بەڵام بابێین لە ساڵی ۲٠٠٥ ەوە تا ۲٠۱۸ بەراوردێك لە نیوان هەرێمێکی ویران و ووڵاتیکی خاوەن ۹۷ ساڵ حوکم ڕانی بکەین .
۱ـ لەساڵی ۲٠٠٥ ەوە تا ۲٠۱٤ ، عێراق ۸۹٪ بوجەی هەیە و کوردستان ۱۱٪ .
۲ـ لەساڵی ۲٠۱٤ ەوە عیراق ۱٠٠٪ بوجەی بەدەستەو کوردستان ٠٪ .
ئادەی بابپرسین ، کام شاری عیراق ( بغدادی پایتەخت و بەصرەی دەوڵەمەند بەنەوت و نەجەفی پیرۆزترین شاری حوکم ڕانانی عێراق ، لە چ ڕوویەکەوە لەپێش قەزاو ناحیەکانی کوردستانن نەك شارەکان .
۱ـ کارەبای ئەوی باشە یان هی ئێرە ؟ ئاوی ئەوی باشە یان هی ئیرە ؟ ڕێگەو بانی ئەوی باشە یان هی ئێرە ؟ مەگارەکانی ئەوی پێشکەوتوون یان هی ئێرە ؟ خان و حالی خەلکی ئەوی باشە یان هی ئێرە ؟ شارەکانی ئەوی پاك و پرچن یان هی ئێرە ؟ ئەوی سەوزایی و پارک و باخچەی زۆرە یان ئیرە ؟
۲ـ ئارامی و ئاسایش لەوێ بەرقەرارە یان لێرە ؟ داعش لەوی نزیک بوو یان لەهەولێر ، خەڵك لەوی هەست بەئارامی و ئاسایش دەکات یان ئیرە ؟ حکومەتی عیراق لەناو شار و خەلکە یان حکومەتی کوردستان ؟
۳ـ ئازادی لەوێ زۆرە یان لێرە ؟ مافی مرۆڤ لەوێ پارێزراوە یان لێرە ؟ مافی ئافرەت لەوی دراوە یان لێرە؟ مافی کەمەنەتەوەکان لەوێ دراو و پارێزراوە یان لێرە ؟ مافی ئاین و ئازادی ئاینی لەوێ زورە یان لێرە ؟
٤ـ سەرەڕای بڕینی بوجە و موچەی خەلکی کوردستان ، ڕێژەی هەژاری لەوێ زیادە یان لێرە ؟ بێکاری لەوێ زیادە یان لێرە ؟
٥ـ داهاتی عێراق نادیارە یان هی کوردستان ؟ شەفافیەت لەوێ هەیە یان لێرە ؟ ، گەندەڵی لەوێ زیاترە یان ئیرە ؟ گەر دەڵێن شەفافیەت لەوێ زیادە و گەندەڵی لێرە زیاترە ،؟ ئەی بۆچی لەو هەمووشتەی سەرەوە باسمکرد کوردستان لەپێش عیراقە ؟ ئەی ٦ ساڵ ۸۹٪ی بوجەو ٥ساڵ ۱٠٠٪ بوجەی عیراق کوا ؟
ئەرێ کوردستان بە ۱۱٪ بوجە لە ۲٠٠٥ تا ۲٠۱٤ چۆن و بەچی ئاوا کەوتە پیش عیراق کێ کردی ؟
ئێستا دوای خوێندنەوەی ئەوەی سەرەوە بۆت دەرکەوت ئەوانەی لەگوڵ کاڵتر بەعێراق ناڵێن و هەرچی سوکایەتیە بەکوردستانی دەکەن ، جگەلە کۆمەڵێك حزبی جاش و جاسوسی ئێران کەبۆتیکدانی دۆخی کوردستان دروستکراون زیاترنین ؟