كه‌مال كه‌ركوكی : پارتی خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌هێز و ڕابردوویه‌كی پاك و پڕشكۆیه
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 2ی ئایاری 2018 لە قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، كه‌مال كه‌ركووكی، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هاووڵاتیانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش کۆ بووەوە بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان .
كه‌مال كه‌ركووكی ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ڕه‌شین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆیه داوا له ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز ده‌كه‌ین خۆتان و كه‌س و خزم و دۆسته‌كانتان ئاماده بكه‌ن و ده‌نگتان بده‌ن به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شدار ده‌بین چونكه چارەنووسی سیاسی له عێراق وه‌رچه‌رخانێكی زۆر گرینگ و خه‌ته‌رناكی له‌پێشه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیری دیموكراسی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ و نه‌هێڵین عێراق بەرەو دیكتاتۆریه‌ت بڕوات”.
ئه‌و ئەندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:‘‘ بۆیه ده‌ڵێین ده‌نگ به لیستی پارتی بدەن، چونكه به كرده‌وه سه‌لماندوویه‌تی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و وڵاته ئیقلیمییه‌كان و گشت جیهان كه ته‌نیا لایه‌نی سیاسییه له ناو كوردستان كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات,,.
لە درێژەی وتارەکەیدا لە قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش (كه‌مال كه‌ركووكی) گووتی :”لایه‌ن هه‌یه ده‌ڵێ كوردستان ده‌كه‌مه به‌هه‌شت، لێیان بپرسن چۆن ده‌یكه‌ن؟ خۆ ئه‌وان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوون بۆ چاكی نه‌كرد، ئێستا به‌چی چاكی ده‌كات، یان لیست هه‌یه دژی كه‌سایه‌تی و ئایین و عه‌شیره‌ته‌كانن و ده‌ڵێن ده‌توانین ماف بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكه‌ین، كه‌چی خۆی عێراقچییه‌تی ده‌كات و له ماڵه‌كه‌ی خۆی، كه‌سی نزیكی خۆی، كه به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان چووه به‌غدا ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو له دژی مافی گه‌لی كوردستان كاری كرد، ئێستاش له لیستی عهرهبهكاندان، بۆیه به‌هه‌ڵه‌ش ده‌نگ به‌وانه نه‌ده‌ن.”
هه‌روه‌ها له كۆتایی وتارهكهیشیدا (كه‌ركوكی ) گوتیشی :”ده‌نگ بده‌ن به لیسته‌كه‌ی خۆتان لیستی 184ی پارتی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی به‌هێز و ڕابردوویه‌كی پاك و پڕشكۆی هه‌یه و ده‌ستكه‌وتی بۆ كوردستان هێناوه و چۆكی به ڕژێمی ڕابردوو دادا، ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ماڵی گشتمان به‌رز كرده‌وه.”