مسته‌فا چاوڕه‌ش : ئەو حزبە هەڵتۆقیوانە دەنگەكانی یەكێتی یان بۆ نابرێت
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆتایی هه‌ر خولێكی هه‌لبژاردندا بالێكی لێ جیاده‌بیته‌وه، بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بریاره له 12ی ئایاری ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت خۆیان ساز‌و ئاماده كردووه‌و به گرو تینه‌وه بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕایگەیاند: “یەكێتیی بانگەشەیەكی گەرمی دەست پێكردووە و لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، بانگەشەیەكی گەرمی ئەنجام داوە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە دەكەین، یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی كورسییەكانی زیاد بكات”.
ئه‌و ئەندامه‌ی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕاشیگەیاند:‘‘ یەكێتی حزبێكی تێكۆشەرە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ئەو حزبەیان بیر ناچێتەوە و هەموان لە ڕۆژی دەنگداندا بەگوڕ و تینێكی بەهێزەوە دەنگ بە یەكێتی نیشتمانی دەدەن‘‘.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌شڵێت : “چەند حزبێكی هەڵتۆقیو كە تازە درووست بوون ناتوانن كێبڕكێ لەگەڵ یەكێتی بكەن، یان بیانەوێ دەنگەكانی یەكێتی بەلای خۆیدا ڕابكێشن، دواجار ئەگەر ئەوان كارێكی لەو شێوەیە بكەن، بۆ دوای هەڵبژاردنەكان ڕووبەڕەوی شكستێكی گەورە دەبنەوە، بۆیە ئەو حزبە هەڵتۆقیوانە دەنگەكانی یەكێتی یان بۆ نابرێت”.