سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش, بوو به كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا
دوای ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی وڵاته‌كه‌ی دا, هه‌ده‌په بڕباری به‌شداری كردنی دا, هه‌روه‌ها به پێی هه‌والێكی ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) هەدەپە كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری توركیا راگەیاند، كە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوو و زیندانیكراوی پارتەكەیە.
بەگوێرەی ئاژانسە فەرەنسیەكە، هەدەپە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە سەرباری ئەوەی دەمیرتاش هێشتا لە زینداندایە، ئەوان كاندیدیان كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری توركیا.
هەدەپە لە دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینیی داهاتووەوە دەست بە بانگەشەیەكی بەرفرەوان بۆ دەمیرتاش دەكات، بڕیاریشی داوە هاوكات لە شوێنە گشتییەكانی ئیستەنبۆڵ و ئامەد و شارەكانی تری توركیا دەستپێبكەن.
بڕیارە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەشێوەی پێشوەختە، لە رۆژی 24ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
دەمیرتاش تەمەن 45 ساڵ، لە هەڵبژاردنەكانی 2014دا وەك ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا چووە نێو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیاوە، بۆ یەكەم جاریش سەركردایەتی هەدەپەی كرد و گەیاندیە پەرلەمانی توركیا. لەوەتەی مانگی تشرینی دووەمی 2016وە لەلایەن حكوومەتی ئەردۆغانەوە زیندانی كراوە.