دادگای باڵای ئیداری عێراق, له‌سه‌ر پێشنیاری حه‌شدی شه‌عبی شه‌لال عه‌بدوولی له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه
دوای داگیر كردنی دووزخورماتوو له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێران به هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی, به فه‌رمانی سه‌ربازی قائیمقامی خورماتوو له كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه, ئه‌مڕۆش به پێشنیاری حه‌شدی شه‌عبی دادگای باڵای ئیداری عێراق شه‌لال عه‌بدولی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
میدیاكانی عیراق بڵاویان كرده‌وه كه دادگای باڵای ئیداریی عیراق بڕیاری داوه شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی دووزخورماتوو كه كورده له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی خورماتوو له‌وباره‌وه گوتویه‌تی: “بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیداریی عیراق بڕیارێكی سیاسیه نه‌ك ئیداری”.
وتیشی: “دوورخستنه‌وه‌ی ھه‌ر قایمقامێك له پۆسته‌كه‌ی به‌پێی یاسا، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی یاسایی پێویسته كه ئه‌و ھۆكارانه له‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای ئیداری عیراقدا نه‌ھاتووه كه رێگه‌بدات به‌و دادگایه بریارێكی له‌و جۆره بدات”.
شه‌لال عه‌بدول ئاشكراشیكرد كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیداریی عێراق ته‌میز بكرێته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیداریی عێراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی قائیمقامی خورماتوو له پۆسته‌كه‌ی له‌كاتێكدایه كه شه‌لال عه‌بدول كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ژماره 5 له‌سه‌ر لیستی ھاوپه‌یمانێتی قه‌ڵا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.