له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا پێشێڵكاری پرۆتۆكۆڵی ده‌ولی كراوه‌

خواكوڕك

سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی 29/9/2016ی وه‌فدی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا قسه‌و باسی زۆری له‌باره‌وه‌ كرا، یاساناسێكی گه‌وه‌ره‌ی عێراقیش ده‌ڵێت پێشڵێكاری پرۆتۆكۆڵی میوانداری كراوه‌.

د. تارق حەرب شارەزایی یاسایی به‌ پێگه‌ی ئه‌لجموهریه‌ی راگه‌یاندووه‌ه‌، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی سەرۆكی هەرێمی كرودستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشێلی پرۆتۆكۆل كرا و وەك سەرۆكی دەوڵەتێكی بیانی بارزانی مامەڵەی لەگەڵ كرا.

تارق حەرب شارەزایی یاسایی ئاشكرای كرد، هاتنی بارزانی و شاندەكەی بۆ بەغدا و دەركەوتنی لەگەڵ عەبادی لەكاتی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیاندا پێشێلی پرۆتۆكۆل بوو، بەگوێرەی پرۆتۆكۆل هەر كات سەرۆكی وڵاتێك یان سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك بێنە عێراق و لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆنگرەی رۆژنامەوانی ببەستن، سەرۆكی وڵاتەكە لە دەستی ڕاست دەوەستێ لەكاتی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لە دەستە چەپ.

هەروەها گوتی، بەڵام مەسعوود بارزانی تا ئێستە بەشێوەی یاسایی سەرۆكی هەرێمێكە لە چوارچێوەی عێراق، كەچی وەك سەرۆكی دەوڵەتێكی بیانی لەكاتی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا لە شوێنی دەستە ڕاستی سەكۆی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە دانرابوو و حەیدەر عەبادیش لە لای چەپ.

ئاماژەی دا، هەر كاتێك كەسێك لە دەستە ڕاست بووەستێت لەكاتی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا لە پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسیەتی جیهاندا، مانای وایە كەسی دەستە ڕاست پێگە و پلەی بەرزترە لە كەسی دەستە چەپ، بۆیەش بۆ سەرۆكی وڵاتان ئەم كارە دەكرێت، چونكە ئەوان میوانی وڵاتەكە دەبن و دەبێ شوێنیان لە دەست ڕاست دابنرێت.
ئەو شارەزا یاساییەی عێراق ئەوەشی گوت، دوێنێ كە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دەستی ڕاست دانرابوو، ئەمە مانای وابوو، بارزانی وەك سەرۆكی دەوڵەتێكی بیانی پێشوازی لێكراوە و میوانداری كراوە.

Back to top button