سه‌رۆكی لیستی شیوعی له‌كه‌ركووك, ئاخ یه‌كێتی چۆن حه‌یاوبردین له كه‌ركووك
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/1-15.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووكیان داگیر كرد, له ئێستادا كه عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه لیست و قه‌واره كوردیه‌كان ناتوانن به ئازادانه بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن, ئاڵای كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه سه‌رۆكی لیستی شیوعیش ده‌لێت:” یه‌كێتی حه‌یای كوردی برد له‌و شاره”.
دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف، سه‌رۆكی لیستی حزبی شیوعی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووه:” به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئێستا له كه‌ركوك هه‌یه به‌خراپی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌قه‌یان نییه رێگه له‌هیچ لایه‌نێك بگرن كه ئاڵایان هه‌بێت، چونكه كه‌ركوك پڕه له ئاڵای حسێن و عه‌لی بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ده‌ستوری بێت هی ئه‌وانیش ده‌ستوریی نییه، به‌ڵام بۆ ده‌بێت رێگه له ئاڵای كوردستان بگیرێت، بۆیه تائێستا حه‌شدی شه‌عبی و دژه تیرۆر له‌و روه‌وه خه‌ڵك بێزار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیستی شیوعی ده‌شلێت:” كورد له ژێر فشارێكی زۆردایه ناتوانن به ئازادانه مامه‌له بكه‌ن, هه‌مووی ده‌رهاویشته‌ی خیانه‌تی گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی بوو كه ته‌نها ئێستا ده‌توانین ئه‌سه‌فی بۆ بخۆین و بلێن, ئاخ یه‌كێتی چۆن حه‌یاو بردین له كه‌ركووك كه حه‌شدێكی پێ په‌تی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێ رێزی به پیرۆزیه‌كانی كورد ده‌كات.