ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنووری پارێزگای ھەولێر بڵاو کردەوە ، رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هاتووچۆ راگیراوه‌.”

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە 3/5/2018، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌  تێیدا ئاماژە بە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکی ماڵپەڕی فەرمیی ھاتوچۆوی ھەولێر بەشێوەیەکی کاتی کراوە.”

لە ڕاگەیاندراوەکەی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر،  ھاتووە: “لەبەر ئەوەی ئەو کێشە تەکنیکییەی کە لە سایتی ھاتوچۆی ھەولێر لە بەشی خزمەتگوزاریی زانینی بڕی سزایەکان جارێکی دیکە سەری ھەڵدایەوە، بە شێوەیەک کە بڕی سزایەکان کە لەسەر شۆفێران ھەبوو بۆ چەند جارێک دووبارە و سێبارە دەبووەوە، کە ئەم کێشەیە لە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ھێڵی ئینتەرنێتەکەمانە، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەم خزمەتگوزارییە ڕادەگیرێت”.

Back to top button