نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ئاژانسه‌كانی ئابوری له‌ جیهان بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ 3ی5ی2018 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 67 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 73 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

Back to top button