كێ ده‌توانێت خوێن ببه‌خشێت و چۆن بیبه‌خشێت.؟
هه‌موو كه‌سێك ته‌مه‌نی له (17) ساڵ زیاتر بێت و له (65) سالی كه‌متر بێت به مه‌رجێك هیچ نه‌خۆشیه‌كی نه‌بێت و كێشی له‌شی له 50 كغم زیاتر بێت.”
هه‌ر جارێك چه‌ند بڕی خوێن وه‌رده‌گیرێت و چۆن وه‌رده‌گیرێت.؟
له هه‌ر خوێن وه‌رگرتنێك ته‌نیا بڕی (470 مل) له خوێن وه‌رده‌گیرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13% قه‌باره‌ی خوێن.
له‌شی ئاده‌میزاد توانایه‌كی له بن نه‌هاتووی دروست كردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌یه، له هه‌ر چركه‌یه‌كدا به ملیۆنه‌ها خڕۆكه‌ی سوور دروست ده‌بن و به ملیۆنه‌ها ده‌مرن و له‌ناو ده‌چن.
كاتێك خوێن ده‌ده‌یت خانه‌ی تایبه‌تی له گورچیله‌كان هه‌ست به كه‌می بڕی خڕۆكه سووره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ده‌ردانی پڕۆتینێك كه پێی ده‌وترێت (Erythropoitin) كه هانی مۆخی ئێسك ده‌دات بۆ خوێن دروست كردن و خڕۆكه‌كانی خوێن دروست ده‌بن.
ئه‌و بڕه خوێنه‌ی كه له كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت (55 %) بریتییه له پلازما كه نزیكه‌ی 90% پلازما له ئاو پێكدێت بۆیه له دوای خوێن به‌خشین پێویست ده‌كات بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه.”