نێچیرڤان بارزانی له سلێمانی له‌ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ر ده‌بێت

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداری بانگه‌شه‌ی سلێمانی ده‌بێت بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان”.
له‌و باریه‌وه، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌له‌بجه، رایگه‌یاندووه، كه سبەی هەینی ٤ی ئایاری ٢٠١٨، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورە لە شاری سلێمانی، ئەنجام دەدرێت و تێیدا پشتیوانییەکان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکرێتەوە”.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی، ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی پارتی لە سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی سبەی هەینی، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی 184ی كاندیده‌كانی پارتی ساز دەکەن، ئەوەشی ڕوون کردەوە کە جەماوەری لقەکانی چوار و ١١ و ١٢ و ٢١ی پارتی لەو کەرنەڤاڵەدا بەشداری دەکەن و نێچیرڤان بارزانی وتاری تایبه‌تی له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه دەبێت.