مه‌لا به‌ختیار جارێكی تر هێرشی تووندی كرده سه‌ر به‌ره‌هه‌م ساڵح و چه‌ند نهێنیه‌كی ئاشكرا كرد

مه‌لا به‌ختیار جارێكی تر هێرشی تووندی كرده سه‌ر به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی، به‌وه تۆمه‌تباری كرد، کە هێشتا پاسەوانەکانی یەکێتی بە پارە و چەکی حزبەکەوە بەدەورەوەیە و هیچ ڕەخنەیەکیش لە عەبادی و پەرلەمانی عێراق ناگرێت”.
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له میانی وتارێكی دا له كۆڕێك له چه‌مچه‌ماڵ 2ی 5ی 2018 ره‌خنه‌ی لە حزب و لایەنە تازەکان گرتووە و ئاماژەی بەوە داوە کە هەرچەندە ئاراستەکەیان لەم هەڵبژاردنەدا بەرەو بەغدایە، کەچی شەڕ بە ئێمە دەفرۆشن،دووپاتیشی کردووەتەوە کە ئەو لایەنانە هەموو ڕەخنەکانیان لەسەر ئەوانە و ”رەخنەیەك لە جەنابی عەبادی ناگرن، رەخنەیەك لە پارلەمانی عێراق ناگرن كە ساڵی ڕابردوو لە ماوەی نیو سەعاتدا 13 بڕیاری شۆڤێنییان دژی كورد دەركرد“.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار هێرشی راسته‌وخۆی كرده سه‌ر به‌هه‌م ساڵح و به ئازادی وه‌سفی كرد له جیابوونه‌وه له‌یه‌كێتی به‌ڵام گوتی” تائێستاش ئیمكانیەتی یەكێتی لەبەردەستە و پاسەوانەكانی یەكێتی بە پارە و چەكی یەكێتی لە دەوریدان، بۆیە ئەگەر رێزی ئەو ئازادییە بگرێت، پێویست ناكات گوتاری ڕووخاندنی ئێمە بەرزبكاتەوە.