هۆشیار زێباری: تا جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم پارتی ناوه‌ستێت
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ”کورد گەلێکە دەبێ ڕێز لە ئیرادەکەی بگرێت و کاتێک ڕیفراندۆمی کرد مانای ئەوە نییە ڕۆژی دواتر دەوڵەت ڕادەگەیەنێت، ڕیفراندۆم شتێک بوو کە کورد بە جیهانی گوت، چی دەوێت، هه‌روه‌ها گوتیشی” هەندیک لایەن وا تەسەور دەکەن ئێمە میوانین لەم وڵاتەدا، بەڵام بەپێچەوانەوە، ئێمە خاوەنی ئەم وڵاتەین و کورد مافی شەراکەتی لەم وڵاتەدا هەیە و با هیچ کەس و لایەنێک منەتمان بەسەردا نەکات”.
هۆشیار زێباری له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی زوومماردا رایگه‌یاند”لای ئێمە دەستوور گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییەوە و دەبێ لە هەموو ڕوویەکەوە جێبەجێ بکریت و بە کەیفی هیچ کەس نییە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دەمانەویست بڕیارێکی گشتیی کورد هەبێت بۆ پشکداریکردنێکی هاوبەش، یان بایکۆتکردنی تەواوی هەڵبژاردنەکان، بەڵام لایەنەکانی دیکە نەهاتوون بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم بڕیارە.”
هه‌روه‌ها زێباری له وتاره‌كه‌ی دا له‌ناوچه‌ی زووممار ده‌شلێـ”لە لایەکی دیکەشەوە دەمانگوت با هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق پێکەوە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە لایەنەکانی دیکە نەهاتن و ئەوان دەیانەویست خۆیان تاقی بکەنەوە و سەنگی خۆیان بزانن، ئێمەش بڕوامان بە کێبرکێی سیاسی هەیە، ده‌لێـ”دەبێ ئەم جارە پارتی پێشەنگ بێت و بەهێزبوونی پارتیش واتا سەنگی کوردستان و ئامانجمان زیادکردنی دەنگی پارتییە و زیاتر نوێنەرەکان بنێرینە بەغدا و ئێمە لەو بڕوایەداین چۆن شەڕی مەحموودییە لەم ناوچەیە سەرکەوت، پارتیش لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوێت.”