دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە دیداریدا لەگەڵ وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق، هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌رز نرخاند كه بووەته هۆكاری چاره‌كردنی به‌شێك له كێشه‌كان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/5/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د شه‌یاع ئه‌لسوودانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئه‌لسوودانی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ربڕی.
وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌رز نرخاند كه بووەته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان، به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر- به‌غدایشی بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه ماون، به پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و به‌شداریی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق له‌و كۆنفرانسه‌دا كرد كه بۆ به‌رژوه‌ندی و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گرینگیی خۆی هه‌یه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شی كرد كه هاوكار بوون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌كردنی به‌شێك له كێشه‌كان و هیوای خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، فراوانتر بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای ئه‌وه‌شی خواست په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هاریكارییه‌كانی نێوان داموده‌زگاكانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال فراوانتر بكرێت.