تكایان له‌ نه‌وشێروان كرد بوك و زاواكه‌ نه‌كوژێت، گوتی نامانه‌وێت به‌چكه‌ شوعیه‌ك ساڵێكی تر له‌دایك بێت

له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌ید كاكه‌ دا له‌باره‌ی كاره‌ساتی “قڕناقه‌و پشت ئاشان ” دا سه‌ید كاكه‌ ده‌لێـ” پێش هێرشه‌كه‌ تۆپخانه‌كانی ڕژیم به‌ نزیكه‌ی 500تۆپ بۆردومانی كردین پاشان شه‌ر ده‌ستی پێكرد ئێمه‌ به‌رگری ته‌واومان كرد تا فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان رووی له‌ كزی كرد ئیتر ده‌ستمان كرد به‌ پاشه‌كشه‌ و چۆلكردنی ناوچه‌كه‌ به‌ براده‌رانی حزبی شویعیمان گووت ئێوه‌ش وه‌رن له‌گه‌ڵمان ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”كاتێك هیزی یه‌كێتی به‌ فه‌رمامده‌یی نه‌وشیروان ئه‌گه‌نه‌ ئه‌وێ ده‌ست به‌جی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شویعی ئه‌كه‌ن به‌دیل ! ئه‌وان له‌ پیشدا بۆ حسك هاتبوون نه‌ك شویعی نه‌وشیروان جیهازی لاسلكی ئه‌به‌ستیته‌وه‌ به‌ رادیوكه‌یان و هاوار ئه‌كات تێكه‌مان شكاندن ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا ئه‌وه‌ی هه‌ڵهات له‌ده‌ستمان چوو ئه‌وانی ترمان هه‌مووی گرتووه‌ و ئیستا ئه‌و چیشته‌ ئه‌خۆین كه‌ لێیان نابوو فریانه‌كه‌توون بیخۆن !،

هه‌ر له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌ید كاكه‌ دا باس له‌وه‌ش ده‌كات، پاشان ده‌ست ئه‌كات به‌ كوشتنی دیله‌كان له‌ پیشدا ئافره‌ته‌كان ! له‌ نێو دیله‌كان تازه‌ بووك و زاوایه‌ك ئه‌بێت كه‌ نزیكه‌ی مانگیكه‌ هاوسه‌ر گیریان كردووه‌ خه‌لكیك له‌و ناوه‌ ریش سپی و ئافره‌تی به‌سالاچوو زۆۆر تكا و نزا له‌ نه‌وشیروان ئه‌كه‌ن كه‌ ئازادیان بكات له‌و وه‌ڵامدا نه‌وشیروانی خائین زاده‌ ئه‌ڵیت ؛ نامانه‌ویت سالیكی تر ئه‌م كاته‌ به‌چكه‌ شویعیه‌ك بیته‌ دنیاوه‌ و هه‌ر له‌ویا بووك و زاوا گوله‌ باران ئه‌كات.

Back to top button